هەرزەگەرد بە هیچ، پێڵاو ئەدڕێ
Appearance
| هەرزەگەرد بە هیچ، پێڵاو ئەدڕێ | هەندێ ڕۆژوەوان ناشتای پێ ئەبڕێ |
| دڵ و زوبانت کە یەک نەکەوێ | باری ئیمانت لاسەنگ ئەکەوێ |
| ناڵەیەکی شەو بۆ قاپی یەزدان | کاریگەرترە لە نوێژی ڕۆژان |
| «شەوان خەڵوەتە، یار بێ ئەغیارە | گشت لایێ نوستوون، دۆست خەبەردارە» |
| سەردەقی مانگی خێر ڕەمەزانە | نۆمینەی حەجیش، جەژنی قوربانە |
| بەڵام ئەم پەندە لای ئێمە باوە | ڕەمەزان بە جەنگ، سەفەر بەدناوە |
| لە ڕەمەزاندا شەیتان دەرئەکرێ | بنیادەمی بەد لە جێی دائەنرێ |
| سەد نوێژ بۆ ئاغا و شێخ دائەبەسترێ | بەڵام ڕۆژوو هیچ ڕیای تیا ناکرێ |
| حەج پیاو لە گوناح پاک ئەکاتەوە | زۆرتر بۆ سوێندە کاتێ هاتەوە |
| تەفرەی مامەڵەی کە هاتە مەیدان | قوڵفی کابەیە سوێندی درۆیان |
| ئەڵێن تەئسیری حەج وەک شەڕابە | پێی دەرئەکەوێ چاکە و خراپە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 722
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|