هەتا کەی یا حسام الدین و سۆزی یا عومەرتانە
Appearance
هەتاکەی یا حسام الدین و سۆزی یا عومەرتانە | ئەگەر وا بێ خەبەر بن باعیسی ژینی خەتەرتانە |
هەموو دنیا ئەزانێ ئێوە هەر شێرێ نەفەرتانە | لە خەو هەستن درەنگە میللەتی کورد خەو زەرەرتانە |
هەموو تەئریخی عالەم شاهیدی فەزڵ و هونەرتانە | |
نەما ئەمڕۆ لەسەر ئەڕزا بە وێنەی ئێوە بێ مەحکووم | زەلیلی جەبری ئێران و گرفتارن بە دەستی ڕووم |
لە گەنج و جەوهەری خاکا بەجارێ بێ بەش و مەحرووم | دەسا تێکۆشن ئەی قەومی نەجیب و بێ کەس و مەزڵووم |
بە گورجی بیبڕن ئەو ڕێگە دوورەی وا لەبەرتانە | |
گەلێ چاتر لە ژینە ئافەت و تاعوون و مردنتان | هەتا وا ناحەزی یەک بن لەبۆ یەک ڕێگە گرتنتان |
بە هیچ نابن هەتا وا بن لە یەک تاڵان و کوشتنتان | بخوێنن چونکە خوێندن بۆ دیفاعی تیغی دوژمنتان |
هەموو عان و سەعاتێ عەینی قەڵغان و سوپەرتانە | |
وەکوو کەوسەر سەراسەر چەشمەکانی شیر و هەنگوینە | هەتا دڵ حەز ئەکا شاخ و کەنار و دەشتی ڕەنگینە |
درەخت و دارەکانی سونبوڵ و ڕەیحان و نەسرینە | بە خۆڕایی لە دەستی بەرمەدەن ئەم خاکە شیرینە |
کە تۆزی وەک جەواهیرسوورمە و نووری بەسەرتانە | |
لەلای من لایەقن یەکسەر حوڕ و سەربەست و ئازا بن | هونەر ناکەن ئەگەر هەریەک ئەمیر و میر و ئاغا بن |
ئەسەف بۆ ئێوە لەم خاکە ئەگەر مەهتووک و ڕیسوا بن | بەسەر ئەرزا ئەگەر نازیش بکەن هەقتانە هەر وا بن |
تەماشای سێبەری ئەم شاخ و کێوانەی لەسەرتانە | |
ئەگەر غەربی بزانێ قیمەتی سەنگینی ئەم ئەرزە | لە دنیادا وڵاتی ئێوە ناوی تا فەلەک بەرزە |
هەموو مسقاڵە خاکێکی دەوای سەد عیللەت و لەرزە | بە بێ قەدری بەسەریا ڕامەبوورن حورمەتی فەرزە |
گوڵاڵە سوورەی ئەم کێوانە خوێناوی جگەرتانە | |
بەبێ عیلمی ژیاون داخم ئێوە ئەووەڵی وەهلە | نەزانی و ژێردەسەی خەڵکی ئەزانم سووچی نائەهلە |
ئەگەر هیممەت ببێ ئەمجا خەیاڵ و ئارەزوو سەهلە | دەمێکە ئەم وڵاتە وا ئەسیری پەنجەیی جەهلە |
لە سایەی عیلمەوە ئەمڕۆ ئیتر نۆبەی زەفەرتانە | |
خەیاڵی موددەعیتان دێتە سەر گەر تاق و تەنیا بن | لە هەر لا جێی ئومێدن دەس لەناو دەس کەن موهەییا بن |
سەری موفتی بڵند و بەرزە بەو شەرتەی کە ئازا بن | زبانی حاڵی ئەحمەد هەر ئەڵێ قەومینە وریا بن |
بزانن بەردی ئەم شاخانە ئەڵماس و گەوهەرتانە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|