هەتا کەی گیرەوەی بەحری گوناهـ بم تۆ خوا بەس بێ

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
هەتا کەی گیرەوەی بەحری گوناهـ بم تۆ خوا بەس بێ  (1956) 
by عارف عورفی
هەتا کەی گیرەوەی بەحری گوناهـ بم تۆ خوا بەس بێ سەگی دەرگاهی خۆتم ئەی ڕەئیسی ئەنبیا بەس بێ
بە عاسیم تێمەگە خاکی بەری پێتم بە جان و دڵ قەبووڵم کە لەڕێی خوا ئەی موحیببی کبریا بەس بێ
یەکەم زانیوە نەم کردۆتە دوو خۆی عالم الغیب ە ئیتر تۆبەم قەبووڵ کا ساحیبی ئەرز و سەما بەس بێ
هەوای ناسازە وریابە بە سورعەت مەیخەرە جونبوش هەتا کەشتی نقوم نەبوە لەڕێی خوا ناخودا بەس بێ
لە کوورەی دۆزەخی دونیا سوتا جەرگ و هەناوی دڵ هەوایی سازگارێ بێنە ئەی بادی سەبا بەس بێ
تەنووری خانەیی سینەم هەڵی قرچان ڕەغیفی دڵ ئەوەندەی زۆر بەگەرمی دامەخە ئەی نانەوا بەس بێ
جەنابی حەزرەتی ئاخون تەمەع خستووتیە فاک و فیک بەسە بەس بێ شەپۆڕ و شینی دەشتی کەربەلا بەس بێ
هەتاکەی ئەی نەزانی زی خەبەر ئیغفالی عالەم کەی لەژێر پەردەی عیبادەت دەسبڕین ئەی نا مەلا بەس بێ
بە زاهیر زاهیدی زوهد و بە باتیین گورگی مەڕخواردوو بەسە دەس هەڵگرە بێ خێر گوناهی ژێر عەبا بەس بێ
بەسە ئەم قەومە جاهیلە بە حیلە هەڵفڕیواندن خودای عالەم خەبەردارە بەسە ئەی ڕووسیا بەس بێ
ڕەفێقان وا هەموو ڕۆیین و ئێمە بۆ سەفەر ماوین وەرە ڕوو کەینە قاپی خوا ئیتر ئینکاری خوا بەس بێ

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse