Jump to content

هەتا تەشریفی نیکوویی، تەرازی قەددی زیبا بێ

From Wikisource
هەتا تەشریفی نیکوویی، تەرازی قەددی زیبا بێ (1936)
by ئەدەب
310284هەتا تەشریفی نیکوویی، تەرازی قەددی زیبا بێ1936ئەدەب
هەتا تەشریفی نیکوویی، تەرازی قەددی زیبا بێ دەبێ کێ ئارەزووی جامەی حەیاتی خۆی دەبەردا بێ
لە نێوان زوڵف و ئەگریجەت، گرفتارە دڵی زارم لە نێویدا دەبن ئاخر، چ لەملا بێ، چ لەولا بێ
بڵێسەی ئاگری دووریی، ئەگەر وابێ مەعازەڵڵا بەبێ تابی تەجەللای ڕوو، کە سینەم نووری سینا بێ
سەری بێحاڵە زوڵف و دڵ، ئەوەن فرمانی قەتڵی دا سزای قەتڵە؛ غوڵامێکی بەڵێ گەر عاقی مەولا بێ
کە دیم شەمعی جەمالی تۆ، لە فکری سەربڕین کەوتم بەڵێ عاشق بەدیدارت، دەبێ پەروانەئاسا بێ
دڵی هیجران شکستەم، گەر لە خارای عیشقدا زانیم سەبوو دەشکێ لە خارادا؛ بڵا سەد دەفعە خارا بێ
گوتم: ماڵم دەشێوێ من، کە «با» زوڵفت دەشێوێنێ گوتی: مەفتوونی زوڵفی من، دەبێ ماڵی بە«با»دا بێ
گوتم: جانا دەڵێن وەک تۆ، لە چەرخا تالعە ڕۆژی ئیشارێکی بەکوڵمی کرد، گوتی: گەر ڕۆژ، ئاوا بێ
بەکاری عاشقیی نایە، لە شەیدایی بەدەر، عەقڵێک کە دانا هات و عاشق بوو، دەبێ دانایی دانا بێ
بەغەیرەز عیشق و موڵکی دڵ،جنوودی خاڵ و خەت کێ دی کە سوڵتان و سوپاهی خۆی، لەموڵکی خۆی بەیەغما بێ
ئەنیسی وەحشی وەک مەجنوون و وێڵی کۆهی سەودایی ئەوێستاکەش دەبێ لەیلا، کە عاشق؛ وەک ئەدەب نابێ


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.