هەتاکەی گۆشەگیری خەڵوەت و خۆم تووشی سەودا کەم

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
هەتاکەی گۆشەگیری خەڵوەت و خۆم تووشی سەودا کەم  (1956) 
by عارف عورفی
هەتاکەی گۆشەگیری خەڵوەت و خۆم تووشی سەودا کەم لە بازاڕی عەشقدا شۆڕشی ئەمجارە بەرپا کەم
یەهوودی مەزهەبێکە وا منی خستۆتە بەحری غەم بە هیچ جۆرێ لەناو ئەم گێژی بەحرە ڕێگە دەرناکەم
خەیاڵی شەوقی ڕووی نەیهێشتووە حەرفێ لە سینەمدا لەمەولا سەرلەنوێ وا چاکە تەدریسی ئەلفبا کەم
لە دەست ئەم کافرە جێگام لە سەر ئەرزا نەما ناچار وەکوو عیسا بەرەو ڕووی ئاسمانی چوارەمین ڕاکەم
بە کام وەعدە و وەعیدی ئەم خواگرتووە بکەم باوەڕ مەگەر ئەستۆی لە پاداشا حەوالەی تیغی مەولا کەم
لەلای دولبەرم بێزارە لێم، لای ڕەقیب دڵشاد سەرم سوڕ ماوە لەم وەزعەم، لەلای کێ عەرزی شەکوا کەم
کە وا یارم زویر بێ تاقەتی جەریشی نەبێ ناچار دڵ و دین و عەقڵ ماوە ئەویش ئەمجا بەرەڵڵا کەم
موحیبەت ماڵی وێران بێ بە جارێ تێکەڵی خوێن بوو بە ناچاری لەگەڵ ئەم دەردە دەبێ تا سەر مودارا کەم
ئەگەر دەرد و غەمێ دیومە بەجارێ بیخەمە تەحریر ئەبێ دیسانەوە من دەفتەرێکی تازە ئینشا کەم
خودایا دەستگیرم بی لە زومرەی ساڵحانت بم نَعَم بێژم بە تەنهاییت خودا حاشا کە حاشا کەم
لەبەر قاپی کەرەمتا هەڵتروشکاوم وەکوو عورفی خودایا نەمکوژی تا ڕوو لە قاپی شاهی لەولا کەم

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse