هەتاوی ژێر هەور
Appearance
ئەمەلی میللەتی کوردانە هەتاوی بە نیقاب | دوڕی ئەسرارە عەزیزم لە مەقاماتە خیتاب |
وەکوو ڕۆژ ڕوونە برا تازە چ لازم بە خەتا؟ | کچ کە خۆی نەرم و لەتیف بوو چ تەوەقوع بە حیجاب |
ئێش کە کەوتە دڵی عام و بە تەواوی چووە مەغز | تازە ئەو ئێشە چ لازم بە بەیانات و کتاب |
ئارەزوو وەختێ کە هات کونجی دڵی کرد بە سنوور | خۆ بە خۆ نەشئە ئەدا بێ سەمەرە شوربی شەراب |
غەشی تێکەڵ نییە هەرگیز بەسەداقەت وەتەنی | کێ لەبۆ فەوقی کوڕی بابی نەبوو دڵ بە کەباب؟ |
موشتەری مەرگە کەسێ دوژمنی خاکی وەتەنە | گەر بڵێین بۆچی نەبووی؟ کاکە ئەڵێ جێ لە جواب؟ |
قانعا شیعرت هەموو نوختە بە نوختە گەوهەرن | مەگەر یەک یەک بە نەزانین بڵێ بەم بەزمە خراب |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|