هەتاوی تەڵعەتی سووتاندمی ئەو شۆخە مەمدووحە
Appearance
هەتاوی تەڵعەتی سووتاندمی ئەو شۆخە مەمدووحە | دڵی عالەم بە غەمزەی چاوی تیرەندازی مەجرووحە |
لە تاوی ئاگری دووری ئەوا کەوتم لە دەست و پا | خودا مەرگی بەئاسانی ئیتر بۆچیمە ئەم ڕووحە |
بفەرموو وەعدەکەی خۆت بێنە جێ سەبرم نەما قوربان | کە تاق و پەنجەرەی حوجرەی دڵم بەینێکە مەفتووحە |
تەنوورەی ئاگری سینەم، فوارەی ئەشکی چاوانم | وەرە بنواڕە سەرچاوەی، دەڵێی تۆفانەکەی نووحە |
لە دووریی تۆ لە پا کەوتم نەهاتی دەستی من بگری | بەچاوی تۆ هیلاکە سابیری بێزارە لەم ڕووحە! |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|