هێندێ تەبیعەت کە هەواییە
Appearance
| هێندێ تەبیعەت کە هەواییە | هەتا بێ خێوی ڕووی لە دواییە |
| ئەگەر تۆ هەوای هەوا نەشکێنی | ئەبێ هەر ساتێ ڕەنگێ بنوێنی |
| با وجود بەرگی ڕەنگاوڕەنگ جوانە | یەک ڕەنگی ناشێ بۆ ئەم زەمانە |
| ئەڵێن سروشتمان لە چوار گەوهەرە | دوانیان باوکمانە، دوانیان مادەرە |
| با و ئاگر بەرزن تەبعیان بڵندە | خاک خۆی خاکییە و ئاو پاک و مەندە |
| بەرزی و مل شکان، ئاگر و سووتان | خاک فەرشی ڕێیە و ئاو مایەی ژیان |
| کەواتە هەوای بەرزی مەنوێنە | ملی خۆت بە پای خۆت مەشکێنە |
| بەڵام سروشتێ کە بای درابێ | بە دەست خۆی نییە ئارامی نابێ |
| بە خواهیش نییە ئەم چەند و چوونە | بە لێخوڕینی خودای بێچوونە |
| ئەگینە کەسێ کەوا عاقڵ بێ | نابێ لە سزای بەدی غافڵ بێ |
| ئەو کەسەی دڵی خەڵک ئەڕەنجێنێ | بە تۆڵەی دوایی خۆی دەترسێنێ |
| چونکی دەزانێ موتڵەقا ڕۆژێ | دل ئازار دراو هەر پێی دەڕێژێ |
| ئەو ترسە ئەبێ بە گرێی دڵی | عەیشی تاڵ ئەبێ بە بێ حاسڵی |
| نایشچینە مزگەوت ئێستا وەک جاران | گەردن ئازادی بکەین بە جەژنان |
| بەوە لەگوناهی یەکتر ببوورین | ناشکوری نەبێ لە مزگەوت دوورین |
| ئەڵێن گوناهت ببێ پڕ ژوورێ | بە دوو ڕکات نوێژ خوا لێت ئەبوورێ |
| بەڵێ حەقوڵڵا خوا خۆی ئەیبەخشێ | بەڵام حەقونناس مووی لێ نالەخشێ |
| هەموو بە زمان پەیڕەوی چاکەین | کەچی بە کردە پف لە دۆ ناکەین |
| خوا جەهەننەمی بۆیە داناوە | زۆرمان بخاتە ناو ئەو هاڵاوە |
| دیارە کە ئەزەل هەڵیبژاردین | خوێنی شەیتانی بە قین بۆ ناردین |
| کە ئیرادەی خوا و فریبی شەیتان | یەک کەوێ، چاری چی ما بۆ ئینسان |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 551 و 147
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|