هیچ کەس نازانێ کە ئەم دنیایە
Appearance
| هیچ کەس نازانێ کە ئەم دنیایە | چەند هەمە چیزەی ڕەنگ ڕەنگی تیایە |
| یەکێ هەر لە شوێن پارە عەوداڵە | لە مسکێن بووە بە زەردەواڵە |
| وەک هەنگ لەم و لەو هەنگوین ئەگرێ | کە پێیەوە دا کەچی خۆی ئەمرێ |
| کەم پارەدارم دیوە تێر بخوا | بۆی دێتە بەرهەم لە پڕ خۆی دەڕوا |
| پارەی میراتیش میقرۆبی شەڕە | برای میراتخۆر دەست بە خەنجەرە |
| وەرە بنوارە دەعوای مەحکەمە | زۆری میراتە دەعوای تر کەمە |
| هەندێکی تریش کەوا بێپارەن | هیچ قەدریان نییە لەگەڵ ئاوارەن |
| هەر بەداخەوەن دەڵێن ئاخ پارە | دنیا بۆ پارە لەگەڵتا یارە |
| دەوڵەمەند پارەی بە کەس نەداوە | ئەم گشت عالەمەی ئەڕوا لە دواوە |
| هێندێ کەوتوونە دەریای سیاسەت | بە قینەبەری بوونە سیاسەت |
| قینیان لەوەیە ئەم داهیانە | زادەیش نین سەریان لە ئاسمانە |
| کردەوەت باش بێ چاکی و بەڕێوجێی | کە خوا دای هیچ کەس ناڵێ کوڕی کێی |
| هەندێ خوا بۆ شەڕ هێناونیە دنیا | وەزەندی خەڵکیان ئەوێ بە تەنیا |
| کەڕە جەلاد بوو دەیوت دەقچێنم | بە لینگەفرتێ نەشئەی خۆم دێنم |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 485
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|