هیوای منی

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
هیوای منی  (1962) 
by ئەسیری
ڕوخساری قەشەنگت گوڵ و ڕەیحانە وو سومبول لەو شیرنییە بانگی کەو و قومری وو بولبول
نیشتمانی شیرین، عاشقی تۆ گیانی من و دڵ هر کس کە ندارد بجهان مهر تو در دل
حقا کە بود طاعتی إو ضایع و باطل
***
نرخت نییە کێشت زەڕ و زیو و دوڕ و گەوهەر بۆ عاشقی تۆ نرختە، خوێنی بەدەن و سەر
نیشتمانی شیرینت لە جیهانا ئەسەلی شەڕ ای زاهد خود بین بدر صومعە بگذر
آن دلبری من بین کە بود میر قبائل
***
سەرخۆشی خەیاڵی تووە ئاگاهی و سەرمەست بەرزە و نەبەزە، دۆستی تۆ مەردانە وو سەربەست
بەدخواهتە ڕووزەرد و پەرێشان و بەدوپەست برداشتن از مهر تو دل فکر محالست
از جان خود آسان بود از عشق مشاکل
***
گەر تۆ نەبی، نرخم چییە لەم گێتییە من چیم هیوایی منی، کەڵکی چییە؟ موڵک و زەڕ و سیم
ڕەنج و ستەم و دەرد، لە دەسی دوژمنی تۆ دیم گشتیم جهانرا کە ببینم و ندیدیم
مثل تو ز زیبای کە در شکل و شمایل
***
دڵداریی ڕووت ڕێی لە ڕەقیب کردووە بەربەست کێشایەوە بەدخوا لە فڕ و فێڵەکەشی دەست
هێزی دڵی ڕەیحان و گوڵی شۆخ و شەن و مەست از وصل تو برداشت رقیب از همرا دست
چون گشت مراکام دل از وصل تو حاصل
***
ئەو ڕۆژە، کە عیشقت بووە سەودایی سەری من دڵدارییی تۆ بوو بە ئەسەل دەربەدەری من
کێ وایە ئەسیری، کە بکا چارەسەری من حافظ تو برو بندگی پیر مغان کن
بر دامن او دست بزن از همە نائل

1959


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).