هیوا
Appearance
عومرەکەم باریک و کورتە، ئارەزووم پان و درێژ | فیکرەکەم فیکری ئەدیبە و سوورەتیشم گێژ و وێژ |
ئاوی لافاوی خەیاڵم، هێندە ساف و ڕۆشنە | ئاویاری خۆی ئەکا، بێ فەرقە لای هەوراز و لێژ |
بێ تەماشا کە لە کوردا، دائەپۆشێ شیعری من | پژدەر و گۆران و سۆران، جافەتی و شیروان و گێژ |
گەر لە نوکتەی خامەکەم دیقەت بکەی، ئیقرار ئەکەی | سەر بە سەر یاقووتی سوورە و شەوچراغی شوعلەڕێژ |
شەخس وەختی عالمە، عالم بە هەر ئەشیا ببێ | بێ سەواد وا تێ ئەگا، زانین هەموو دەسنوێژە و نوێژ |
قانعا مونکیر ئەگەر فیکری کولی ئامادە کا | بێنە دەر تێغی زمانت هەر وەکوو شمشێری تیژ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|