هۆ کاکی شوان گوێم لێیە لەو بن دارە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
هۆ کاکی شوان گوێم لێیە لەو بن دارە  (1952) 
by فایق زێوەر
هۆ کاکی شوان گوێم لێیە لەو بن دارە ئەوی ئەیڵێیت نایڵێیتەوە دووبارە
بەو ئاوازەت مێگەلەکەت سەرخۆشن سەرمەست ئەڕۆن ئەلەوەڕێن بەجۆشن
گۆرانییەکەت دڵداریم ئەجووڵێنێ لەرەی دەنگت تاسەی دووریم بۆ دێنێ
خۆزگەم بە خۆت کە لە شارستان دووری سەربەست و دڵپاک و شاد و ڕوو سووری
دیارە پەنجەی گەردوون لە عاستت کۆڵە بۆ خۆت جێگات نزار و شاخ و دۆڵە
بەڵام بۆ ئێمە پەنجەی وا درێژە لەتاو دەردی سەری ئەو سەرمان گێژە
جار جار سەرمان ئەباتە ژووری ئاسمان کەچی ناکاو ئمانخاتە ناو زیندان
بە کەیفی خۆی ئەمانگێڕێ بە عەردا کەس ناتوانێ نەڕوا و شەقامی بەردا
جیهانی لێ کردووین بە کۆشکی ڕەنگین ژیانی بۆ کردووین بە شانەی هەنگوین
هەموو لە دوویان وێڵ و سەرگەردانین تامی تامیمان ئەدا و پێ نازانین
منیش هەروا بۆ شوێن ئاواتی گوڵگوون سەرمی جەنجاڵ کردووە خولیای گەردوون
لە بەدبەختیدا کەوتوومە کۆتەڵکۆ لە دڵ پەستیمە وا هاتوومە لای تۆ
ئێنستاش تکام ئەمەیە برای گیانی پشوویەک بە لە ئاهەنگی گۆرانی
بەڵام ئینجا شمشاڵەکەت دەربێنە فووی پیا کە ومامۆستایی خۆت بنوێنە
دەنگی شمشاڵ وەکوو وژەی بای گوڵزار تەفر و توونای ئەکا پەستیی دڵی زار
دەنگی شمشاڵ مۆسیقای کوردستانە کە گوێی لێ بگرم بۆ دەردم دەرمانە
ئەی کاکی شوان ئێجگار دەروون زوخاڵم چاوەڕێی دەنگێکی بەرزی شمشاڵم
لەو ئاهەنگەی کە مەل ڕابوەستێنێ لافاوی شادیش بۆ هەستیم هەستێنێ
بەزمێک لێدە پەستیی ژیان و گەردوون لەناو دڵما ببا بڕوات سەرنگوون
کاکەی گیانی توخوا وا چاوەڕوانم قوربانت بم زووکە منیش میوانم

1945/2/9
سلێمانی


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).