هۆ مەردی میللەتی
Appearance
| کەی لە دەردی وەتەن هەر لە حەسرەتی | خۆراک و خەو نەماوە لە داخ و لە میحنەتی |
| مووچەت موسیبەت و بەڵاو و غەم و پەت پەتی | هۆمەردی میللەتی |
| *** | |
| ئەم نیشتمانەتە مێرگ و ڕەز و گوڵ و چەمەن | بۆ ڕستگاری حەقتە لە بەرکەی ڕەش و کەفەن |
| هەر تێبکۆشە گوێ مەدە بەدخواهـ و باوو بەن | هۆ فەڕی خواهی وەتەن |
| *** | |
| دایەی وەتەن دەڵێ هۆ خزموکار و کەسم | بەدبینە بۆ وێرانەکردنی من ئافەت و هەرەسم |
| هاوارە وا بڕاوە بەندی دڵ و نووزە و نەفەسم | هۆ لاوی نەورەسم |
| *** | |
| مانەندی خاکی تۆ نییە ئەمڕۆ لە ڕووی جیهان | دانێ بۆ سەرفرازیی سەر و ماڵ و گیان |
| ناوت دەمێنێ، لەشت هاکا بوو نیهان | هۆ کوشتیی نیشتمان |
| *** | |
| عالەم لە ڕووی زەوی ئەمڕۆ لە کۆشش و هەوەسە | وریایی و هەست بزێوی و هەسە |
| ئەمڕۆژە ڕۆژی کردە وو کاری دەسە | ئەسیری وتن بەسە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|