هۆ ساقی
Appearance
| هۆ ساقیی شیرین ڕوخی کوردی دەوەرە دەی | زوو بمدەرێ سووتاوە جگەر، بادەیێ پڕ مەی |
| پایانی نییە دەردی گرانم وەکو دەریا | دەریایێکە سامانی نییە و، هیچ نییەتی پەی |
| دەردی گەلە، دەردت نییە چارەی، وتی دوکتۆر | هێدی کا مەگەر مەستیی مەی و، زەمزەمەیی نەی |
| ڕووت باغی بەهارە گوڵ و گوڵزاری بەهەشتە | ئاوێتەیە لالە و گوڵ و نەسرین و سێب و بەی |
| هێزی ڕەگ و ڕیشەم پەک ئەخا تاوی گڕی ڕووت | زویریت هەڵئەقرچێنێ دەم و دڵ، ئەمە تۆ چەی |
| هەر چەندە بڵندی، لەگەڵم ڕێک نییە پایەت | هەر بۆ بەزەیی ئاوڕێکم لێدە هەچی هەی |
| چەن جارە کە گوفتی بەنیگارت دڵم ئاوا | فەرمووت و نەبوو، چاوەدێری دڵبی هەتا کەی |
| یا مەی بدە زوو یا، بنوێنە ڕوخ و دیدار | دیدارت ئەکا هەردوو جیهان وا لە دڵم تەی |
| یامەی بدە، یاخەنجەرێکم لێدە لەسەر دڵ | دەرچێ بەدەمی خەنجەرەوە گیانم و ئۆخەی |
| هێندەم بدەرێ دا بپەشۆکێم و بڕژێنم | سەر مێزەرەکەم دابپۆشی کورتی مەلا مەی |
| کوشتبێ لە دەورت گەڕێ بێچارە ئەسیری | بۆ دەردی ئەلەم کارە پتر هیچ نییە چارەی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|