هۆ جگەر خوێن
Appearance
| فەنن و زانینت ئەسەل بەرزبوونەوە و سەرکەوتنە | گەل کە نادان بوو بەشی دیلی و وێڵی و مردنە |
| ڕێگەیی ڕاهی قوتابخانە و دەبیرستانی گەل | ڕێگەیی ڕزگارییە و، ڕێگا بەهیوا بردنە |
| چارەیی زانین و زانستی، کە پێک بێ زوو بەزوو | هۆ جگەر برژاو کوڵینی گەل لەزەڕ پڕکردنە |
| زەڕ بەکۆشش دێتە دەس، گورجی و دەسوبردی دەوێ | هەر کەسێ کاری چ بێ، لەو کارە چاتر کردنە |
| بۆ تەوانا تێ کۆشێ گشت و خرید و کارگەری | گشت لەگەڵ یێکدی تەبابوونە و فەڕی یێک ویستنە |
| بۆ تەبایی هەربڵێن مامۆستایان دەم بەدەم | کار ئەکا گەوایی ئەمە تەلقینی مردووکردنە |
| هۆ ئەسیری گەرچی وەک چیرۆکە هەڵبەستت وەلێ | بەندی دەستوورە بەکارهێنانی کورد سەرخستنە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|