هۆنەری ئەم زەمانە
Appearance
| هۆنەری ئەم زەمانە بێ دەنگن | بۆیە میللەت لە پاش و پێ لەنگن |
| تەزحیە لازمە لەسەر شاعیر | چونکە ڕۆحی ڕەوانی فەرهەنگن |
| خوێندنە، وا برایی هێنا پێش | دوور لە تاڵان و کوشتن و جەنگن |
| ئەو کچانە کە ئیستە ئەیبینی | چەندە نازدار و نازک و شەنگن |
| حەیفە وا پۆل بە پۆل لە بێگارا | زەرد و ژاکاو و زیز و بێ ڕەنگن |
| پاڵەوانی بەهێزی کاریگەر | بۆچی وا گشت مەلوول و دڵ تەنگن |
| سەیری پیرانی تێگەیشتوو کەن | هەر ئەڵێی گێژ و لێوەیی بەنگن |
| بۆچی هەندێ لە زنجەدا خنکاو | هەندێ دڵخۆش لە کۆشک و ئەوڕەنگن |
| گەر تەماشای دەس و دەم و چاو کەی | ئادەمیزادە پاکی یەک ڕەنگن |
| بۆ لە ژینا گەلێ بە مەیل و مراد؟! | دەستەیێ گیری ڕۆزیی تەنگن |
| بۆچی نادانی دەوڵەمەن، ژیرن؟! | بۆچی زانای بێ نەوا نەنگن؟! |
| ئەی دەسەی خوێندەوار و پاشکەوتوو | کۆ بنۆ، یەک گرن وەکوو هەنگن |
| شان ئەکەن، شار ئەکەن، ئەگەن بە مراد | بۆچی ئیتر زەعیف و بێ ڕەنگن |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|