هۆنراوەی کاتی گەنجی (II)
Appearance
خودا ڕەحمێ بەحاڵم کەی لەدەس ئەو شۆخە بێ پەروا | کە سوڵحی ناکرێ بۆ من، بەدوو سەد مەحکەمەی کوبرا |
ئەوەندە وەحش و سەرمەستە بەسەر سەد لاشەیی کوژراو | وەکوو ئاهووی بەدەست هات و بە خەمزە و نازەوە ئەڕوا |
سبەینێ ڕۆژی میزانە دیارە قاتڵم کێیە! | لە ناڵی کەوشی تێ فکرن کە ئەمڕۆ پێی بە دڵما نا |
ئەوا دووبارە قوربانە لەبۆ کوشتاری عوششاقی | هەزاران تیری برژانگی لەناو قەوسی برۆی دانا |
ئەجەل تۆ بمکوژە و گۆڕیش دەبا زوو ڕێزەڕێزەم کا | کە بەڵکوو بم بە خاشاکی بەری درگانەکەی لەیلا |
تەماشای ڕوومەتی تۆ کەم ئەخوێنم سوورەتی والشمس | بەیادی زوڵفی پڕچینت لە و اليلی اذا يخشى |
بەبێ سوود و نەتیجە قانعا وەک نەی ئەناڵێنی | لە گوڵ هەرگیز نەبینراوە وەفا بۆ بولبولی شەیدا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|