هۆش و کردەوە وەک گیان و لەشن

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
هۆش و کردەوە وەک گیان و لەشن  (1950) 
by پیرەمێرد
هۆش و کردەوە وەک گیان و لەشن بۆ ڕێگوزاران دوو چرای گەشن
هۆش درەختێکە کردەوە بەریە لە بڕانەوە، بەری، بەرییە
ئازاری خەڵکت کە لە دڵایە لە ئاسمانیش بی پێت لە گڵایە
پیاوی بە ئازار وەک دوومەڵ وایە بایش لە لەش دەرکا ئێشی هەر تیایە
زامی تیغ چارەی دێت بە دەوایێ برینی زمان سارێژی نایێ
ئەوی هەیەتی و چاوی تێر نابێ «هَلْ مِنْ مَزِید»، یاخوا هەر وابێ
دەوڵەمەندی ڕژد ڕەنجی بە بادە نازانێ میرات شەڕی ئەولادە
هەندێ لە چاوکە و چاوگە ئەکۆشن تینوون لە خەودا ئاو هەڵدەلووشن
ئەو تۆڕەی ڕاوکەر ماسی پێدەگرێ کە زۆری پڕ کرد قوڵفی ئەپچڕێ
لەگەڵ دوو کەسدا هەڵ ناکا ئینسان دراوسێی بەد و ژنی نافەرمان
سێ چشتیش باشە بۆ خۆشی جیهان بێ کینی و وەفا و سووکی گوزەران
چوار چشتیش باوە وەک درۆی نیسان دوایی هەر چواریان ئەکەونە مەیدان
زوهدی ڕیایی و خەڵکی تەفرەدان درۆی نابەجا و زۆر خۆهەڵکێشان
پێنج چشت بێنەجێ ئەگەر بە کەڵکی دۆست خۆشویستن و نان دان بە خەڵکی
دڵێکی پاک و زمانێکی چاک ڕاست و ڕەوانی پێی دەژیت بێباک
ئەگینە هێندە هەوڵ و تەقەللا خەو و خۆراکت ناهێڵێ لە لا

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 594 و 221
1940/04/11

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse