هاوین (I)
Appearance
| هەوای هاوینە، هەوای هاوینە | ئەمساڵ هاوینمان زۆر لێ بەقینە |
| گڕی ئاگری سەبوون بەتینە | بەرگی ئاسمان بۆ ئێمە شینە |
| فەسڵی گوڵ گەشتی باغی پێنجوینە | |
| بەتینی گەرمی هەڵقرچا وڵات | ئەو سەبوونەمان لە کوێوە بۆ هات؟ |
| ئەستێرەی تالع ڕووی کردە نەهات | بێ شنە و سروەی شەماڵ کشومات |
| دڵ بەم گەرمایە کز و غەمگینە | |
| گردەکەی یارە ئاوی خۆرەتاوە | ڕێگای سەیرانی نەورۆز بڕاوە |
| کاریزی شەریف ئاوی نەماوە | ئەرخەوان لق و پۆپی شکاوە |
| گردەکەی سەیوان جێی زار و شینە | |
| ساخوایە هەڵکەی کزەی شەماڵێ | هەوای ژەنگی غەم لە دڵ بماڵێ |
| ئای بۆ دەنگخۆشێ لەگەڵ شمشاڵێ | بە ئای ئایەوە تێر بۆم بناڵێ |
| دەردم کارییە و جەرگم برینە | |
| گوڵ بووە بە خار، بلبل پڕ جەخار | باغەوان کەوتووە لە پەنا حەشار |
| شاباز تۆڕی کرد، گلا میرشکار | یەکسەر گرانی کەوتە ناو بازاڕ |
| کەوتوونە ڕەواج سڵق و پەڵپینە | |
1941
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|