هاوینە و گەرما و میوەگەنانە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
هاوینە و گەرما و میوەگەنانە  (1950) 
by پیرەمێرد
هاوینە و گەرما و میوەگەنانە نیوەی ئەم شارە شەو لە سەربانە
تۆزی ڕەشەبا و چاویەشە و هاوار سەربانی وێران، پڕ دووپشک و مار
لە هەموو لایێ گریانە و قووڕە کفر ئەکا پیاوی بێخەوی تووڕە
شەو لە سەربانان کە دەچنە سەراو ڕۆژ هەڵدەقرچێ بە تینی هەتاو
ئینجا ڕەشەبا ئەو تۆزە دێنێ وەک عەتر و عەنبەر هەڵیەپرژێنێ
گۆزە و دیزەشمان کە پڕن لە ئاو ئەو تۆزەی تێچوو ئەبێ بە گوڵاو
هێجگار چەند ماڵێک لەسەر یەک سەربان چیغێکی تەنک کەوتۆتە بەینیان
گوێیان لە مرقە و پرخەی یەکترە «تەگە و سابرێنی» بە ئەدەبترە
زۆر جار ڕەشەبا «دەرپێ» ئەفڕێنێ هی وایشیان هەیە «دەرپێی» نامێنێ
بەم حاڵەیشەوە هێند بەرز ئەفڕین خۆبەخۆ سەری سەران ئەبڕین
پیاو بێ ئیش بێ شەڕ هەڵدەگیرسێنێ بێ «دەرپێ» مەندیل لە خەو ئەبینێ

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 795

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse