هاوینی بێ ئاو! ئای چیت پێ کردین
Appearance
هاوینی بێ ئاو! ئای چیت پێ کردین | وەک ماسی ناوی جەرگت ڕەش کردین |
ئاخری وا چلەی تۆیشمان بردەسەر | چلە چوار نەوعە، یەکێکمان بەتەر |
جاران جێ ماڵی باوەشابان بوو | ئێستا دەرمانی ئەویش هەرزان بوو |
هەموو کارێکمان بۆ دەبێ ئاسان | مەرد ئەو مەردەیە نەبێ هەراسان |
خۆشی و تەنگانە نامێنن تا سەر | پەندێکمان هەیە کە بیکەینە بەر |
بە تاڵی و خۆشی هەر بڵێی ئەڕوا | نەوەک بە زوبان، بە دڵ و بڕوا |
کەلیمەی «ا ق ب ا ل» پەندێکی تیایە | وەری گێڕیەوە خۆی «ل ا ب ق ا»یە |
لە قورئانیشدا فەرموودەی خوایە | ڕاستە تەنگانە خۆشی لە دوایە |
چەند خۆشە ئینسان وا دڵنیا بێ | بوون و نەبوون لای کاریگەر نابێ |
بەختیاری پیاو، دڵی بێ غەمە | با خەڵک هەر بڵێن دانایی کەمە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 756
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|