هاوارە! لەبەر گەردشی ئەییام و غەمی تۆ
Appearance
هاوارە! لەبەر گەردشی ئەییام و غەمی تۆ | هاوارە! لە بێ میهریی ئەییام و غەمی تۆ |
تا لەحزەیەکی سایەیی تۆ، بێتە سەر ئێمە | وەک زوڵفی کەچت بۆیە دەکەومە: قەدەمی تۆ |
سەد میحنەتی تۆم (دی)، نەشکا شەرت و قەرارم | کوانێ بەفیدات: ئەو هەموو عەهد و قەسەمی تۆ! |
مەدحی خەتی تۆ؛ زینەتی دیوانە، کە دەفتەر | گونجایشی بێ، بۆ خەتی مشکین ڕەقەمی تۆ |
بێ عەیبە سەراپا؛ قەد و ئەندامی لەتیفت | عەیبێ کە هەتە، لێمە؛ کەمێ زود ڕەمی تۆ |
سەد خۆزگە بەئەو وەقتە؛ کە تۆم یار و منیش بووم | مەحرەم بەهەموو چینی سەری زوڵفی خەمی تۆ |
عاشق نییە هەر کەس، لە جەفای یاری بناڵێ | ئارامی دڵی ئێمەیە: ڕەنج و ئەلەمی تۆ |
جانم؛ بەبەهای ماچی لەبت حازرە قوربان | مەنواڕە: کەم و زۆریی؛ کەمی مە و کەرەمی تۆ |
ئیمکانی ئەدەب، هەر: سەر و جانێکە، وەگەر نا | حەددی چییە جان بێتە بەهای ماچی دەمی تۆ |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|