Jump to content

هانا هەر هاوار کۆمەڵی میللەت

From Wikisource
هانا هەر هاوار کۆمەڵی میللەت (1965)
by مینە جاف
304088هانا هەر هاوار کۆمەڵی میللەت1965مینە جاف

بۆ لێقەوماوانی لافاوەکەی سلێمانی

هانا هەر هاوار کۆمەڵی میللەت ئەی شەرەفدار و ئەی ساحب غیرەت
ئەی برای هاوخوێن گەلی کورد زوبان ئەی عەشرەت دەخیل ئامان سەد ئامان
دیسان پاییزە وا سلێمانی هاتە دەر ڕیشەی شادی و ژیانی
پۆلێ لە کۆمەڵ وا لێقەوماوە هەموو ماڵ وێران دەسی لافاوە
بێنە مەیدانۆ بە دڵی خاوێن خۆ گیری مەکەن بۆ برای هاوخوێن
هیچ کەس بە نەبوون نەگرێ بیانۆ هەڵسن وەکوو شێر بێنە مەیدانۆ
بە قەدەر ئەحواڵ لە زور هەتا کەم لە هەزار دینار هەتا یەک درهەم
هەر کەسێ هەر چی لێ زیاد ئەبێ داماوی قەومی پێ دڵشاد ئەبێ
دەخیلتان بووگم نەوەی کوردستان ئامان وەک خوێنی دەسم پشتوێنتان
ڕەحمێ غیرەتێ ئەی کورد هەڵمەتێ بۆ لێقەوماوان بیکەن هیممەتێ
------------ بۆ کوڕ مردوو بۆ لاوکی لاوی داخ ئەگەڵ بردوو
بۆ خانەدانی ڕسوای دەس باران بۆ ماڵ کاول بوو بۆ دڵ زاماران
بۆ زامارانی ناو نەخۆشخانە بۆ ئەوەی ڕیسوا و ژێر ماڵانە
تو خوا پێم بڵێن پارە یا سەروەت لەززەتی چییە بێ یا چی بێ قیمەت
کەر سەرفی نەکەی بۆ لێقەوماوان بۆ کوڕ خنکاو و تاڵان براوان
بە ڕاسی ئەڵێم چی کورد زمان بێ دارای شەرەف مەردی مەیدان بێ
خۆگیری ناکات بە دڵ و گیانی بۆ ئەم وەیشوومە کەوتە سلێمانی


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).