هارون الرشید

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
هارون الرشید  (1950) 
by پیرەمێرد
هارون الرشید ڕۆژێک دڵگیر بوو ئەو ڕۆژە ڕۆژی مەرگی لە بیر بوو
ئەیویست تێ بگا ڕۆژێک پێش مردن بۆ تێگەیشتوو چی چاکە کردن
وتی: بۆم بانگ کەن جەعفەری وەزیر جەعفەر پیاوێک بوو بە ڕا وو تدبیر
هات و کڕنووشی بۆ خەڵیفە برد خەڵیفە فەرمووی: جەعفەر دەستوبرد
بنێرە، سێ کەس، یەکێکیان تجار دووهەم فەلاح بێ، سێهەم مۆسیقار
ئەم سیانە بێنن خۆشت ڕاوەستە بزانم کامیان تەدبیریان ڕاستە
هەرسێکیان هێنان بە هەڵەداوان بە شپرزەیی گەینە بەر دیوان
خەڵیفە توند بوو، بیانووی پێ گرتن هەموو بە ئێعدام مەحکومی کردن
بەڵام ئەو ڕۆژە هەتا ئێوارە مۆڵەتی دانێ، پاشتر سێدارە
ئەوان ڕۆینەوە ئێوارە داهات خەڵیفە ناردی دیسان جەعفەر هات
جلیان لێ گۆڕی ماڵ بە ماڵ گەڕان ڕووی کردە ماڵی تجار لە پێشان
ڕوانیان تجار بێهۆش لەپەوڕوو لێی ڕاکشاوە وەک نیوە مردوو
وتیان: تۆ هەڵسە، ئێمە دەروێشین جڵەوی قەزات بۆ ڕادەکێشین
وتی: لێم لادە، وا من ڕابوردووم سەلەمم ماوە بۆ ئەوە مردووم
لەوێوە چوونە ماڵی گۆیەندە ڕوانیان بەزمە و قاقایە و خەندە
چوون لێیان پرسی: ئەم بەزمە چییە؟ بۆچ بنیادەم نیت وا غەمت نییە؟
وتی: لێم گەڕێن ساتێکم ماوە سەعاتێکی تر عومرم تەواوە
دنیا خۆشییە و چاک بەسەر بردن لنگ بزاوتنی پێ ناوێ مردن
ئەمجا چوونە لای جووتیاری هەژار ڕوانیان بیست جووت گای خستۆتە کار
وەک ئەم دنیایە تا سەر بمێنێ وا بە پەلەپەل تۆو دادەچێنێ
پرسیان: خۆ تۆ ئێوارە ئەمری ئەم شێف و وەردە تازە بۆچ ئەبڕی؟
وتی: پێشوونیان بۆ ئێمەیان کرد ئێمە بۆ نەیکەین بۆ مناڵی ورد؟
ئەگەر ئەمڕۆ بێ و من تۆو نەچێنم میللەتەکەمان بە چی بژێنم؟
من خۆم ئەتوانم بە دوو نان بژیم بەڵام خزمەتی وڵات نەکەم چیم؟
ئەوەی کە خێری بۆ وەتەن نییە بە چی ئەیزانی کە دۆژمن نییە؟

1934/09/08

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse