هاتەوە دڵبەرێ بە شەو دزێ بە دوو چرایەوە
Appearance
هاتەوە دڵبەرێ بە شەو دزێ بە دوو چرایەوە | شوکری خودا بە هاتنی قاپی دڵم کرایەوە |
بە ڕوویی ئافتابەوە بە چاوی نیمەخابەوە | بە جامی پڕ شەرابەوە هات و خەوم زڕایەوە |
هات و بە نامی سەرکەشی بە چابوکی و دڵکەشی | غارەتی بەستە تەرکەشی ڕۆحی ڕەوان گەڕایەوە |
لە هاتوچوون و مەتڵەبی، مەپرسە مەیل و مەشڕەبی | مەسیحە دین و مەزهەبی، کیفایەتە بڕایەوە |
موژدە درا بە سابیری، تۆ ئەبییە موسافیری | ئەشک و غوباری کافری، لە چاو و دڵ سڕایەوە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|