هاتن شەهیدەکان
Appearance
| هاتن شەهیدەکان بە جلی سووری خوێنەوە | دایکی وەتەن دەهەڵسە سڵاویان بسێنەوە |
| شێخ قادرە لە پێشەوە سەرقافڵەی ئەوان | چەند جوانە خوێن و ڕیشی سپی، پیر و نەوجەوان |
| سەیری ئەمانە کە: هەمووی کوردی سەفشکەن | گیانیان پێشکەش ئەکرد و ئەیانوت بژی وەتەن |
| قوربانی تۆن بەڕیزە کە غەم لە بەر نەبی | بۆ ئێمە مردنە ئەگەر ئازادەسەر نەبی |
| مەگری، مەناڵە، با بە خەفەت دڵشکست نەبن | نەختێ لەلات ئەمێننەوە بۆ بەهەشت ئەچن |
| من وام ئەوێ کە حەشر ئەکرێم خوێن بە بەرگەوە | بەم عەشقی میللیەوە بە کزە و سۆزی جەرگەوە |
| ئەو ئاگرەی لە دڵمەوە بەر بێتە کفنەکەم | تا دوژمنم نەکا بە زووخاڵ، شەرتە پف نەکەم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|