نە کوردستان وەکو جارانە نە من
Appearance
| کەژی کوردستان پڕ پڕ لە فەڕە | وەتەن بانگت دەکا هەستە دەهەڕا |
| لە دووری جیایی ڕووی بەفەڕت | لە ژانا بەندی سی وو جەرگ جەڕا |
| نە کوردستان وەکو جارانە نە من | گەل و نیشتمان و کردە گشتی گۆڕا |
| گوڵی باغ و نیگاری خۆشەویستی | لە چیمەندا لەیەک نیشتوونە شەڕا |
| گوڵی کوڵمی شرینی نەوجوانی | پەڕەی لالە لە عەکسی بەرقی دڕا |
| لە دەنگی بولبول و قومری و کەو و پۆڕا | مرۆی مەریخ و ژاپە گێژ و کەڕا |
| مەلا باسی بەهەشتت بۆ دەخوێنی | وەرە من پێت نیشاندەم بێیە سەر ڕا |
| چیاش گونبەدی مزگەوتی دنیا | لە بانی بانگی کوردی زوو بوو درا |
| بەبێ ئەندازەیی نەوت و زەڕو زیو | لەخۆرئاوا بەیێکجا دەنگی زڕا |
| لە دووریی ڕوویی توو و دەردی نیشتمانی | پەرێشانە ئەسیری بێ دەهەڕا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|