نەچەرخا ئەم چەرخە ڕۆژێ بە کامی ئیقباڵی من
Appearance
نەچەرخا ئەم چەرخە ڕۆژێ بە کامی ئیقباڵی من | نەی پرسی جارێ لە بەختی سەرگەشتە و عەودالی من |
وا لە گێژاوی غەما غەرقە گەمتەی تالیعم | پەیاپەی ئاوازی حوزنی لێوە دێ شەماڵی من |
گێژەڵووکەی بای ئەسەف وا دنیای کردووە بە تەم | هەر شکست دێنێ لە عەرسەی خۆشنوودیا زاڵی من |
دەردی فیراقت دەست بە شمشێر ڕیشاڵی جەرگی بڕیم | گاشە بەرد دێنێ ئەیکاتە کۆسپی ڕێی ویساڵی من |
خۆی لە هەر جێ لائەدا لافاوکەی سەرگەشتەگی | ناوەستێ تاکو ئەگاتە بەردرگانەی ماڵی من |
گەر تاوێ شاد بێ دڵم یەکسەر چنگاڵی خەفەت | دەست ئەخاتە بینەقاقای تازە بوکی حاڵی من |
فیعلی مازی بەس بخوێنە باسی موزاریع بکە | تا بزانی ئێستەکەش ناسرەوێ حاڵی من |
پێم بڵێ ناتیق توو ئەو خوا بۆچ بەخت یارت نییە؟ | ڕۆژ بە ڕۆژی نەحسییە موفەککەرەی ساڵی من |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|