نەوەی کوردم
Appearance
هەموو کەس شارەزای من بێ، کە شێر و شێرەزای کوردم | بە دایم گوە بەراوازی، دەلیل و ڕەهنومای کوردم |
خوا نەیکا ئەگەر دەردێ زوهووری کرد لە کوردستان | وەکوو قۆچ خەلیلوڵڵا، بە قوربان و فیدای کوردم |
فیدایی من لە بۆ کوردان، خوسووسی قەت نەبینراوە | بچووکی بەگلەر و شێخ و مەلا و شاهـ و گەدای کوردم |
ئەجەل دەستی من و داوێنی تۆ فریا کەوە زوو بێ | بە خۆم و ڕۆحمۆ حازر، لە بۆ دەفعی بەڵای کوردم |
چ باخێ پڕ لە گوڵ، هەرگیز نەبینراوە بەبێ بولبول | منی سەودازەدەش وەک بولبولی شاخ و چیای کوردم |
لە خزمەت با بەجێ مابم، بە تەیرێ هەر ئەبم مەعلووم | کە وا بوو، هودهودی شەهری سلێمانی سەبای کوردم |
لە سووتانا چ بێ باکم، کە چۆن پاش مردنم قانع | لە چاوی ئەهلی دانشدا، وەکوو ڕۆح تووتیای کوردم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|