نەورۆز (ئەسیری)
Appearance
| ئەی گەلی کورد چەژنی ئەم نەورۆزەیە و پیرۆز بێ | دوژمنی ئێوە: کەنەفت و کەوتوو و بێ ڕۆژ بێ |
| وا ستارەی بەختی کورد ڕووی کردە بورجی سەعدەوە | هاتەوە فەسڵی بەهاری ئەو بەئیفای وەعدەوە |
| مژدەیی نەورۆزی هێناوە بەگرمەی ڕەعدەوە | وا هەموو سەوزایی سەر دەردەخەن، لە باوەشی مەهدەوە |
| هاتنی ئەم ڕۆژە هەنگی خستە کار و جەهدەوە | ڕۆحی گوڵ دەگرێ و دەچێ دەیکاتە شانەی شەهدەوە |
| ئەی گەلی کورد چەژنی ئەم نەورۆزەیەو پیرۆز بێ | دوژمنی ئێوە: کەنەفت و کەوتوو و بێ ڕۆژ بێ |
| *** | |
| چەژنی نەورۆزە، گەلی کورد کەیف و سەیرانان ئەکەن | بۆ سیاحەت ڕوو لەکێو و شیوو سەحرایان ئەکەن |
| دەسکی مێلاق و گەزیزە و نێرگز و لالا ئەکەن | داوەتی سێ گرمەکێ تەشخیسی پێش دادیان ئەکەن |
| سەد شوکر هەر ساڵێ کورد تەجدیدی ئاساریان ئەکەن | چەژنە پیرۆزەی یەک و هەم یادی گوڵشەنیان ئەکەن |
| ئەی گەلی کورد چەژنی ئەم نەورۆزەیە و پیرۆز بێ | دوژمنی ئێوە: کەنەفت و کەوتوو و بێ ڕۆژ بێ |
| *** | |
| یەک هەزار و هەشت سەد و پەنجاو هەم یەک ساڵ ئەکا | میللەتی کورد چەژنی نەورۆزیش وەکو چەژنان ئەکا |
| لەودەمی چونکی هاموڕابی خودا غالیبی ئەکا | موددەتی پەنجاوپێنج ساڵ حوکمڕانی دەکا |
| کوردەکان ئاوارە و بێ تەخت و تاراج دەکا | خاکی کوردستان بەزوڵم و جۆرەوە وێران ئەکا |
| ئەی گەلی کورد چەژنی ئەم نەورۆزەیە و پیرۆز بێ | دوژمنی ئێوە: کەنەفت و کەوتوو و بێ ڕۆژ بێ |
| *** | |
| کاوە وەک ویستی وڵاتی خۆی لە دوژمن کا تەهی | دەست بەجێ لای برد هاموڕابی لەسەر تەختی شەهی |
| ئەو ڕۆژیش فرەیدوون هاتە سەرتەختی مەهی | نەشری کرد جاڕی حوکمڕانی و ئەسالیبی شەهی |
| چون لە دەست دوژمنا لەم ڕۆژەدا کورد بوو ڕەهی | لێدرا لەم ڕۆژەدا مۆزیقەیی شاهەنشەهی |
| ئەی گەلی کورد چەژنی ئەم نەورۆزەیە و پیرۆز بێ | دوژمنی ئێوە: کەنەفت و کەوتوو و بێ ڕۆژ بێ |
| *** | |
| ڕۆژی نەورۆزی عەجەب، چەژنێکی شەوکەتە | چەند موهیم و گەورە و پیرۆز و خاوەن هەیبەتە |
| ڕۆژی وا پڕ مینەت، شایانی قەدر و عیززەتە | چونکی کورد، لەم ڕۆژەدا نائیل بووە بەم فرسەتە |
| واجبە تا ڕۆژی حەشر بزری نەکەین ئەم غیرەتە | بەڵکو دیسان دەربچین، ڕۆژێکی تر لەم زیللەتە |
| ئەی گەلی کورد چەژنی ئەم نەورۆزەیە و پیرۆز بێ | دوژمنی ئێوە: کەنەفت و کەوتوو و بێ ڕۆژ بێ |
| *** | |
| قەومی ئاری شوکردوو چەژنی تایبەتیان هەیە | چەژنی نەورۆزێ کە چوو، چەژنی میهرەجانیان هەیە |
| چەژنی نەورۆزیان لە بۆ تیزکاری گوڵشەنیان هەیە | میهرەجانیشیان لە شوێن ئاساری پێشدادیان هەیە |
| میللەتی "گیو" هەرچەنێ دیسانەکەش بەختیان هەیە | چون لە ئاساری قەدیمی چەژنی نەورۆزیان هەیە |
| ئەی گەلی کورد چەژنی ئەم نەورۆزەیە و پیرۆز بێ | دوژمنی ئێوە: کەنەفت و کەوتوو و بێ ڕۆژ بێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|