نەورۆز و مەولود
Appearance
پیرەمێرد ئەم هەڵبەستەی لە ٢١ی مارتی ساڵی ١٩٤٢دا وتووە کە لەو ڕۆژەدا بەڕێکەوت جەژنی نەورۆز و جەژنی لەدایکبوونی پێغەمبەر «موحەممەد» «س» یەکیان گرتووە:
| ڕەبیعی عەرەب، نەوبەهاری کورد | دەستلەملانیان لە بەهارا کرد |
| جەژنی مەولوودی پێغەمبەرمانە | وا مەولوودمان کرد بە نەورۆزانە |
| ئەم دوو جەژنەمان کەوا یەک کەوتن | ڕێی ڕێکەوتنە خوا یەکی خستن |
| ئاگری نەورۆزمان کە کرایەوە | بەو ئاگرە ئاگری شەڕ کوژایەوە |
| ئاگری نەورۆزمان لە هیتلەر بەردا | خۆڵی مردوومان بێژا بە سەردا |
| کە خۆڵی مردووی کرا بە سەردا | دەستی لە یەخەی شەڕ و گەڕ بەردا |
| کە هیتلەر نەما غوولی یابانی | زۆری نامێنێ بۆ ملشکانی |
1942/03/21
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|