نەورۆز بەخێربێی جەژنی نەوبەهار
Appearance
| نەورۆز بەخێربێی جەژنی نەوبەهار | دنیات نەجات دا لە سەرما یەکجار |
| سوپای عەدلی تۆ گەیشتە لامان | نوقمین لە گوڵدا سەرتا بەدامان |
| بە هەوات لە جێی گەرمیان و کوێستان | گوڵ خێمەی هەڵدا بەیداغی چەقان |
| درەختی دەشت و چیاو لاپاڵان | کردیان بە بەردا کەوای سەوزو جوان |
| دەستەی گوڵی جوان، پەسەندی نازدار | خۆی ئاریشدا لە کانی و کۆسار |
| نێرگسی ڕووخۆش وەک جوانی سەر مەس | خۆی کرد بە ساقی و پیاڵەی زەڕ بەدەس |
| کەنێرە بۆنی خۆشی حازر کرد | بە بۆنی خۆشی جیهانی پڕ کرد |
| لە وشکە چەمان ئاوان جاری بوون | ئاوەڵ و چەمەن گشت سەوزو شین بوون |
| هاژەی قەڵبەزان شمشاڵی لێدا | بای وەعدەی بەهار لە هەڵپەڕکێدا |
| مەلانی عاشق لە گوڵزاری شین | بەستە ئەخوێنن بە لەهجە شیرین |
| گڕ وەک ئاگری زەردەشت هەڵگیرسا | مەزڵووم لە مەدحت دەنگیشی نووسا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|