نەورۆزنامە (II)
Appearance
| لاوی کورد نەورۆزە ئەمڕۆ کاتی کشت و کاڵتە | کاتی سەیری دۆڵ و شیو و سەرکەژی خاڵ خاڵتە |
| تا بەکەی هەر ئارەزووی دانیشتنی ناو ماڵتە | تا بەکەی کۆڵ کێشی خەڵق و پۆش و دڕک و داڵتە |
| هۆشی نانی خۆتی بێ ئەمڕۆ کەوا سەر ساڵتە | |
| چاوی نووستن هەلێرە و بنواڕە دەشت و کۆهسار | خۆت و گاجووتت بەجارێ بچنە مێرگ و مێرغوزار |
| تۆ بە هێز و زۆری بازووت، ئەو بەشانی پڕ دەمار | بەرگی زستانی فڕێ دە و هەستە بۆ سەر ئیش و کار |
| ڕاپەڕە ئەم ڕۆژە ڕۆژی خزمەتی منداڵتە | |
| بێنە سەر مەیدانی غیرەت بۆ ژیانی نیشتمان | دەستی یەک بگرن بە هیممەت پشتی یەک بگرن جوان |
| دەنگی ئازادی و برایی با بگاتە ئاسمان | سەیری ئەم شاخ وچیایە چۆن بە چاوی چاوەڕوان |
| چاوەڕوانی هەڵمەتێکی ڕەنجی شان و باڵتە | |
| لاوی خوێن گەرمم درەنگە بێنە بەزمی هات و چوو | تێبکۆشین بۆ وەتەن هەرتا دەرێنین ئابروو |
| چاوی بەرزۆ کەو بێنە حاڵی خاکت زووبەزوو | نیشتمانت کانی زێڕ و زیوە بۆ دەستەی عەدوو |
| تۆ کە نانی جۆت ببێ ئەو ڕۆژە جەژنی ساڵتە | |
| هەڵکە باڵی نیشتمانی بیری میللی بێنە سەر | خوێنی بەدگۆی نیشتمانت زوو بڕێژە بێ خەتەر |
| تابەکەی پەستی و پەشێوی ئەی گرۆهی پڕ هونەر | وادراوسێ سواری با بون چونە ناو کورەی قەمەر |
| تۆ تەریق نابیتەوە کوردە ئەمە ئەحواڵتە | |
| وا بەهارە و سەرکەوە بۆ سەر ملە و ئێڵاخ و گرد | ئاوڕێکی دەوری خۆت دە و تێ بفکرە دەس و برد |
| بێنە بەر چاوت نموونەی میوەهاتی زبر و ورد | گەر بەچاوی نیشتمانی سەیری خاکی خۆتت کرد |
| ئەوروپا موحتاجی میوەی وشکی ئاڵ و واڵتە | |
| لاوی خوێن گەرمم بزانە خاکەکەت هەر نێعمەتە | حورمەتی خاکت بزانە موستەحەقی حورمەتە |
| مەعدەنی زیو و تەڵایە کانی دوڕ و سەروەتە | پێت بڵێم ئەم خاکە کامە تا بزانی جەننەتە |
| یادگاری هۆزی ماد و زەند و پووری زاڵتە | |
| کوانێ لاوی تۆڵە سێنم بۆچی ئەمڕۆ ون بوون | کوانێ شێری شێر شکارم ڕێگەیان گووم کردوون |
| کوا سوارەی ڕم وەشێنم بو لا ڕێتا دەرچوون | داخی داخانم وەتەن ئەردەڵانت نوستوون |
| ئەو کەسەی قوربانی تۆ بێ قانعی بێ ماڵتە | |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|