نەورۆزنامەی نەسرین و پەروین
Appearance
| پار دێتە بیرم وەک خەوێ | کە دیبێتم پێرێ شەوێ |
| ساڵێکی وا تازەم دەوێ | کە کورد بەهاری بەرکەوێ |
| وەتەنی پێ بێت بە گوڵزار | |
| مژدە بێ ساڵ گەڕایەوە | ئاگری نەورۆز کرایەوە |
| بەفری زستان توایەوە | گژ و گیا و گوڵ ژیایەوە |
| نوخشەش بێ لە کوردی هەژار | |
| گوڵ لە باغا خۆی دەنوێنێ | بلبل بە ڕوویدا دەخوێنێ |
| هەور مرواری ئەپژێنێ | شەماڵ زیندەگانی دێنێ |
| نێرگز مەستە و چاو بە خومار | |
| وا فەرشی چەمەن ڕاخرا | گوڵاڵە بوو بە شەوچرا |
| گوڵ دەستەیان بەست وەک برا | نەسرین و لاولاو تێکخرا |
| هاتنە لەنجە سەرو و چنار | |
| بلبل شەو بە ئاواتەوە | بادەی شەونم ئەخواتەوە |
| دەگری بە مناجاتەوە | بەڵکوو گوڵ دەم بکاتەوە |
| ئەو پێکەنێ و ئەم بگری زار | |
| وەنەوشە وەک من شینپۆشە | لە سوجدەدایە خامۆشە |
| دڵی بۆ گریان بەجۆشە | بەهاری لە لا ناخۆشە |
| بێزارە لە نەغمەی هوزار | |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|