نەوبەهارە مەوسیمی پشکووتنی گوڵ هاتەوە
Appearance
| نەوبەهارە مەوسیمی پشکووتنی گوڵ هاتەوە | ئیعتیباری شیوەن و هاواری بولبول هاتەوە |
| خوێنی چاوی عاشقانە ڕووی زەوی نەخشانەوە | زەحمەتە سەیلی بەهاری نەقشەکەی بشواتەوە |
| حەزرەتی لوقمان گریمان ئێستە زیندووبێتەوە | باوەڕم نایە برینی عاشقان چا کاتەوە |
| کەی ئەبێ یا ڕەب سبەینانێ نەسیمی ئاهـ ئاهـ | سا لە باغی جەننەتی حوسنی گوڵی گەش کاتەوە |
| ئەو بە تیری غەمزەکەی جەرگی بڕیم و تیری من | هەر هەناسەی سەردە هاویتم ئەویش بۆم هاتەوە |
| ئەهلی دونیا بۆ پڵاوە جۆبڵاوی لێ ئەکەن | دابنیشە نانەڕەق بووڵاوە ناو شۆرباتەوە |
| ڕاحەتی ئینسان لە بێدەنگی ئەبێ، سابیر خەمۆش | تۆ کە عەبدی حەیفە ڕوو ناکەی بە لای مەولاتەوە |
| سابیری یەعقووب ئەگەرچی هیجری یووسف کوێری کرد | حەمد و سەبری کرد بە عادەت، یووسفی بۆ هاتەوە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|