نەهاتی بۆ تەداوی جەرگ و دڵ سووتاو و برژاوێ
Appearance
| نەهاتی بۆ تەداوی جەرگ و دڵ سووتاو و برژاوێ | دەمێکە چاوەڕێمە تۆ بەسەریانا بکەی ئاوێ |
| ڕەفیقانم مەکەن مەنعم بە ڕوئیەی یار سووتاوم | کەسێ ئاگر لە ماڵی بەردرا ناچار ئەڵێ ئاوێ |
| خیلافی عادەتە قوربان کە تۆ ڕەحمێ بە من ناکەی | بە حاڵی ڕەحم ئەکا عالەم ببینن خانەسووتاوێ |
| بە چاوی تۆ گەیشتوومە بە حاڵی جانیبی مەرگم | لە لام ڕاحەتترە سەدجا دەڵێم ئەم ژینەمە ناوێ |
| کە ڕابووری بە سەرما دامەنی پاکت بە داراکە | نەوا ئالوودەبێ ئەم دامەنە پاکەت بە خوێناوێ |
| دڵم تەسکینی نایە چاوی من فرمێسکی ناوەستێ | مەگەر ڕۆژێ بە چاوی مەرحەمەت سەیرم بکەی تاوێ |
| شکاتم لای حەکیمێ کرد و گریا و پێی وتم: سابیر | عیلاجی عاشقان سەبرە ئیتر دەرمانی پێ ناوێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|