نەمدی کەڕەتێک تاقە نیگاهێکی وەفا کا
Appearance
| نەمدی کەڕەتێک تاقە نیگاهێکی عەتا کا | بەم شاهی و والایییە لوتفێ بە گەدا کا |
| لێی دوورە کە یەک ڕەسمی موسڵمانی ئەدا کا | «ڕۆژێ نەبوو ئەو دولبەرە بێ ڕەحمە وەفا کا |
| جارێ نەبوو ئەو کافرە شەرمێ لە خودا کا» | |
| من کوشتەیی چاوانم و چاوانی لە من ون | دەرد و ئەلەمیش گشتی بەوە لێم بووە دوژمن |
| بۆ چاک و شەفا کردنی ئەم دەردە دەواچن؟ | «حەیرانن ئەتیبا لە عیلاجی مەرەزی من |
| لوقمانی ویسالی مەگەر ئەم دەردە دەوا کا» | |
| کاتێکی کە پێی نایە ڕکێف، تاو لە خەمی مرد | ڕۆیشت و خەم و فیکرمی با دڵ لەگەڵی برد |
| ئێسکی لەشی من گشتی لە ژێر باری فیراق ورد | «کارێ کە غەم و دەردی فیراقی بە منی کرد |
| سەرما بە هەتیو، با بە دەواری شڕی ناکا» | |
| عاشق کوژ و جەببارە بە دوو دیدەیی کەحلی | سەد حۆری سەری شۆڕە لە بەر قامەتی نەخلی |
| جێی فەخرە لە بۆ دەم، کە ببۆسی کەفی نەعلی | «دێوانەیە شەخسێ کە بە غەیری لەبی لەعلی |
| وەک شاهی سکەندەر تەڵەبی ئابی بەقا کا» | |
| هیجرانی، گەلێ موهلیکە بۆ بەندە وەکوو سەم | هەم سینەیی سووزانە و هەم دیدەیە پڕ نەم |
| زووخاو و خەمی دوورییە، خۆراکمە هەر ژەم | «تاب و تەبی ئاتەشکەدەیی هیجری وەکوو شەم |
| نێزیکە منیش واریدی سەحرایی فەنا کا» | |
| تەنها سەفەرم ڕێگەیی ئەو شۆخەیە، ڕێمە | زنجیری هەوای عەشقی ئەوە، دایمە لە پێمە |
| بەم حاڵەوە پێم سەیرە یەکێ دیکە لە جێمە | «لەم ڕێگەیە تەقدیریی ئەزەل وا بوو کە ئێمە |
| پاماڵی جەفا بین و ڕەقیب سەیر و سەفا کا» | |
| حەتتا لە خەویش دوورە لە من بچمە کەناری | قەلبی ڕەقی وەک بەردە، نەرم نابێ بە زاری |
| تەخمیس و غەزەل زەڕڕەیەکیش نایە بە کاری | «گیان و دڵ و دین، هەرسێ دەکەم بەزل و نیساری |
| بێ کامی دڵی من بە لەبی لەعلی، ڕەوا کا» | |
| ئەشقی ڕوخی ئەو یارە منی کردووە ناتیق | چونکی کە «ڕەزا» شێخەو و هەم شاعیری حازیق |
| تاهیر گەلێ پێی خۆشە قسەی شێخێکی سادیق | «سەر دانێ لە ڕێی ئەشقی ڕەزا، لازمە ئاشیق |
| بۆ یاری سەر و ماڵ سوپەری تیری قەزا کا» | |
| This work was published before January 1, 1931, and is in the public domain worldwide because the author died at least 100 years ago. |