نەماوە شاری بابل چاهی هارووت
Appearance
| نەماوە شاری بابل، چاهی هارووت | لە کوێ خوێندوویە ئەفسوون، چاوی جادووت |
| دەڵێی تۆراوە قیبلەی ئاشقانت | کە ئەمڕۆ کەچ بووە میحرابی ئەبرووت |
| وەکوو مەرجانی ئاڵە ڕەنگی ئەشکم | لە تاو ڕوخساری لەعل و لێوی یاقووت |
| مەکە مەنعم لە شەهدی لێویی ئاڵت | دەزانی خۆ کە کەس ناژی بە بێ قووت |
| عەجەب سیڕڕی لە ئەبرۆتا بەیانە | موخالیف پێکەوەن هەم تاق و هەم جووت |
| وەرە تاهیر مەبەستە دڵ بە دونیا | بە زاهیر جوان و، باتین پیر و فەرتووت |
| This work was published before January 1, 1931, and is in the public domain worldwide because the author died at least 100 years ago. |