نەفەس سەمتوورە سینەم ساز و دڵ نەی

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
نەفەس سەمتوورە سینەم ساز و دڵ نەی  (1934) 
by ناری
نەفەس سەمتوورە، سینەم ساز و دڵ نەی حیکایەت خوانی دووریی تۆن پەیاپەی
بە زیکری تۆ وەکوو سۆفی هەمیشە مەقاماتی فنا في اللّه ئەکەم تەی
چ شیرینە لەگەڵ شەهدی حزوورا لە تۆ خەندە و لە من ئاوازی ئۆخەی
ئەگەر سایەی سەری تۆ بێ بە تاجم چ موحتاجم بە تاج و ئەفسەری کەی
غەزەل قەت نابڕێ هەرگیز بە باڵات دەزانم بۆ کەوا مایل بە تاقەی
لە مەیخانەی خەیاڵی شەوقی تۆدا بە نەشئەی یادی تۆ دڵ مەستە بێ مەی
لە عەکسی بادە ساقی وا لە مەیدا قەدەح فنجانە ئازا تێکە سا دەی
لە وشکی وا نەمامی باغی نەزمم بە پووشی ڕیشی سۆفی بوو شکۆفەی
بەسەر چوو دوور لە تۆ، باغی خەیاڵات نە بوونی ما، نە بۆنی ما، نە غونچەی

This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:

  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.

Public domainPublic domainfalsefalse