نەعرەی دێوانە
Appearance
| کاک ئەحمەدەکەی خۆشەویستی خوا | زۆرکەس بە سایەی تۆوە نان ئەخوا |
| لەوانە زیاتر من تۆم خۆش ئەوێ | هەر تۆی سەربەرزیی قەومەکەت ئەوێ |
| کە لە زیندانیان تێکخزاندبووین | سێدارەیان بۆ داچەقاندبووین |
| تۆ چووبوویتە لای «بدیع الزمان» | مژدەت دابوویە بە ژیان و مان |
| فەرمووبوت ئێوە نامرن ئەمێنن | تا سەر ئازادی گەلتان ئەسێنن |
| خۆ من باوەڕم بەوە کردووە | بە وەسیەت ناوی ئەوەم بردوە |
| بەڵام وا ئەمرم بەو ئاواتەوە | بشمرم گۆڕم دەنگ ئەداتەوە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|