نەسیمی جەننەتت مضمر لە دورجی گەوهەرە ئەمڕۆ
Appearance
نەسیمی جەننەتت مضمر لە دورجی گەوهەرە ئەمڕۆ | شەمیمی عەنبەر ئامێزت، کەوا جانپەروەرە ئەمڕۆ |
لە خەودا دوێ شەوێ فیکری سەری دوو سونبولی تۆم بوو | دەماغم بۆیە پڕ عەتری عەبیر و عەنبەرە ئەمڕۆ |
بەمن چی: کەوسەر و توبا، لە فیردەوسی موعەللادا | قەدی ڕەعنایی تۆم: توبا، دەمی تۆم: کەوسەرە ئەمڕۆ |
دەڵێن: فەرمووتە جان و سەر، فیدای ئەو خاڵی هیندووکەم | بەڵێ! فەرمایشی جانان، لەسەر جان و سەرە ئەمڕۆ |
لە فیکری کوشتنی کێ دایە؛ دیسان چەشمی خوێنڕیزت! | سەراپا غەرقی شمشێر و خەدەنگ و خەنجەرە ئەمڕۆ! |
بەدینێکت بتی زیبا، لە دینی وەرگەڕا عالەم | ئەگەر موئمین، ئەگەر تەرسا، بەدینی ئازەرە ئەمڕۆ |
بەبێ تۆ، حیشمەتی خوسرەو، بەعاشق ڕەنجی فەرهادە | بەیادی لەعلی شیرینت، هەلاهەل: شەککەرە ئەمڕۆ |
بەدایم وەک سەدەف، چونکە لە بەحری عیشقی تۆ غەرقم | عەجایب نین ئەگەر تەبعم لە ئالی پەروەرە ئەمڕۆ |
غوڵامیی دەرگەهت نادەم بەسوڵتانیی هەموو دنیا | کەمینە بەندەیی عیشقت، بەرانبەر «سەنجەر»ە ئەمڕۆ |
مەکە لۆمەی ئەدەب جانا! لە مەی گەر ئیحتیرازی بێ | نیشانی وەسڵی تۆ، بۆ وی؛ شەرابی خوللەرە ئەمڕۆ |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|