نەزان لە داخت حاڵم پەشێوە
Appearance
قسەی زانا: | |
نەزان لە داخت حاڵم پەشێوە | وەک سەرخۆش بێهۆش ئەڕۆم بەڕێوە |
بۆ خاک و وەتەن میقرۆب و دەردی | بڕوانە وێنە و ڕوخساری زەردی |
وەڵامی نەزان: | |
زانای قوڕبەسەر غەمباری داماو | تۆ ژیانی خۆت بێنەرە بەر چاو |
نە ڕۆژت ڕۆژە نە شەوت شەوە | نە چاوت تاوێ ئاسوودەی خەوە |
گەه غەمی وەتەن گەه غەمی نەزان | گاهێ غەمی ماڵ بۆ بەرگ و بۆ نان |
لێفە و دۆشەکت هەر دڕک وداڵە | بمری باشترە کەی ئەمە حاڵە |
لەگەڵ خاتەدا دەست لە ملان ئەبین | هەتا بەیانی شەوق و پێکەنین |
هەر پەزەکانم دوور لە بەڵا بن | بە تاکە تاکە و بە جووتەزا بن |
نایدەم بە هەزار گۆشت و پڵاوت | بگری بۆ حاڵ و خەیاڵی خاوت |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|