نەخۆشی چاوی بیمارت هەتا کەی ئینتیزارت بێ
Appearance
| نەخۆشی چاوی بیمارت هەتا کەی ئینتیزارت بێ؟ | سەری تەسلیمی دائیم بەردەبازی ڕێگوزارت بێ؟ |
| لە شوکری شەو، کە تۆ شاهی، خودا پێتی عەتا فەرموو | دەبێ فیکر و مەشووری بێنەوایانی هەژارت بێ |
| سەبا بینێ ئەگەر بێنێ لە باغی جەننەتی حوسنی | سەر و جان و دڵم قوربان و شاباش و نیسارت بێ |
| دەمێکە دەست بە جان و چاو لە جامم ساقییا فەرموو | کە بگرە و بەردە جان و جام و هەر خێرە بە کارت بێ |
| ئەگەرچی حوسنی تۆ موستەغنییە ئەمما زەرەر نادا | هەزارانی وەکوو سابیر بولبولی لالەزارت بێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|