نەتیجەی خۆهەڵکێشان پەشیمانییە
Appearance
ساڵێ کابرایەک چەخماخسازێ چاک | ژیر و لەسەر خۆ دەس و دەسا و پاک |
لوولە کۆنێکت ببردایە بۆی | ئەیکرد بە تفەنگ وەک کارخانەی خۆی |
بە چاوی خۆم دیم لە شارەزوور بوو | بەڵام بە ژیری خۆی زۆر مەغروور بوو |
چوو بۆ سەر دووکان، دووکانی دۆمێ | دۆمێ سەد ساڵە پیر و پشت کۆمێ |
کاتێ چاوی کەوت بە مشتە و گازن | دەزگا و چەرمێڵە و پێکەنە و پەڕۆچن |
زۆر زۆر پێکەنی بەم ئەسبابانە | ئەیوت ئەمیشە ئەسبابی نانە؟ |
دانیشت لە جێگەی پیری کۆماوە | تاکێ کڵاشی هێنا بەملاوە |
شفرەکەی هەڵگرت بۆ بڕیامانی | چوون ئیشی نەبوو هیچ لێی نەزانی |
کاتێ شفرەکەی نایە سەر پەڕۆ | پەنجەی خۆی قرتان خۆی کرد ڕەنجەڕۆ |
هەرچی هەوڵیدا دەسی سەقەت بوو | سەنعەتی خۆیشی لەدەسی دەرچوو |
لەم ئاخرییەدا تەواو کەوتە سواڵ | ئەسووڕایەوە لەم ماڵ بۆ ئەو ماڵ |
کەلک | |
کاکە گشت بەشێ بەشی خوایە | بزانە سەنعەت یەک لە یەک جیایە |
نابێ مەغروور بی بەوە کە ئەیکەی | لە دەسکاری خەڵک هەر تەعنە بدەی |
کەی بزانی کە خوای هەمووان | هەریەک بەجۆرێ دنیای دامەزران |
یەکێ بە شێتی، یەکێ بە ژیری | یەکێ بەجوانی، یەکێ بە پیری |
خوا ئەم دنیایەی وەها داناوە | بەم جۆرە ئەڕوا هەتاکوو ماوە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|