Jump to content

نیگارا ڕوویی ڕەحمێ گەر لەسەر ئەو عەهد و پەیمانی

From Wikisource
نیگارا ڕوویی ڕەحمێ گەر لەسەر ئەو عەهد و پەیمانی (1942)
by سافیی ھیرانی
309562نیگارا ڕوویی ڕەحمێ گەر لەسەر ئەو عەهد و پەیمانی1942سافیی ھیرانی
نیگارا ڕوویی ڕەحمێ گەر لەسەر ئەو عەهد و پەیمانی دڵی بێچارەکەم مەعلوولی تۆیە چی لە لوقمانی
وەرە بەشقی خودا یا بیکوژە یا بیکە دەرمانی فیدات بێ ئەو ڕوحی شیرین هەتاکەی دڵ پەرێشانی
بەڵایێ وات بەسەر هێنام چ کەس دەرمانی نازانی
لە بێ عەهد و وەفایی بوو وەها مەنفووری تۆیە دڵ لە ڕەسمی پڕ جەفایی بوو کەوا مەهجووری تۆیە دڵ
خودا هەڵناگرێ جانا پەشێوی دووری تۆیە دڵ زەمانێکە لە گۆشەی بێکەسی ڕەنجووری تۆیە دڵ
حەبیبم کەعبە کەچ نابێ ئەگەر خۆت بێیە سەردانی
لە نەقشی عارزت حەیرانە دائیم مانییێ چینی لەسەر ڕوو پەردە بەس لادە هەموو شەخسێ کە نەتبینی
لە دڵ سەبر و لە تەن تاقەت، لە سەریا عەقڵ نامێنی کەسێ لەم عەسرە نەیدیوە بەشەر وەک تۆ بە شیرینی
تەحەیور ما لە تەسویرت ئەگەر نەقاش ئەگەر «مانی»
لە فەریادم وەرە ئەی گیانی شیرین ڕۆژت ئەوڕۆیە دڵم مەشکێنە بەستەی زوڵف و خەستەی پەرچەمی تۆیە
لە تفڵی عەبدی تۆم ئێستێش لە بۆ تۆم شین و ڕۆڕۆیە لە منداڵێوە تەوقی بەندەگی تۆم هەر لە ئەستۆیە
وەکوو قومری دەناڵێنم، عەزیزان دڵبەرم کانی؟
لە قەلبم تا ڕەمەق ماوە وەرە ئەی جانی شیرینم تەڕەحوم کە، بە سەرما ڕابرە، تێ فکرە ناڵینم
لە نەزعا فائیدەی نادا دوعای تەسکین و ئامینم وەرە سەر چاوەیی چاوم، بنۆڕە سەیلی خوێنینم
قیاسی ناکرێ ئەسڵا لە حەوز و جۆگە وو کانی
لە دەردی دووریی یاران نەما ئارام و تەسکینم وەرن ساتێ لە ڕێگەی خوا بپرسن گریە وو شینم
نەجاتیم دەن لە ئەم دەردە بە مردن یا نە خۆ ژینم بڵێنە شۆخەکەم تاکەی لە دووری هەر بناڵینم
چییە جارێ وەکوو عارەب کە دەستم گاتە دامانی
لە نێو تابووری غەم وا هات لە تەعلیماتی مەشقی تۆ چ ترسی قەید و زنجیرە لە ئەستۆ دایە تەوقی تۆ
بە موژدەی وەسڵی پابۆسیت حەیا وا چوو لە شەوقی تۆ هەتا ئێستێکە مەشهوور بوو بە بەدنامی لە عەشقی تۆ
چ باکی لۆمەیی غەیرە لەمەولا سافی هیرانی


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).