Jump to content

نیگارا مەست و بیمارم بە چاوی مەست و بیمارت

From Wikisource
نیگارا مەست و بیمارم بە چاوی مەست و بیمارت (1969)
by سابیری
306505نیگارا مەست و بیمارم بە چاوی مەست و بیمارت1969سابیری
نیگارا مەست و بیمارم بە چاوی مەست و بیمارت وەکوو پەروانە سووتاوم بە شەمعی نووری ڕوخسارت
بە شەو مەجنوون و بێدارم بە یادی زولفی وللەیلت خەیاڵی ڕووت بە ڕۆژ شێتم دەکا وششەمسی ڕوخسارت
لە شەوقی عارزت شەمس و قەمەر حەیران و شەرمەندە لە چاوی تۆ خەجاڵەتبارە ئاهوو، کەو لە ڕەفتارت
نە تەنها سابیری گیرۆدەیی زنجیری گیسووتە دەبینم مەشریق و مەغریب پەرێشان و گرفتارت
عیلاجی دەردی ضعف القلب ئەگەرچی سەختە، ئاسانە بە گوڵقەندی گوڵی ڕوخسار و لێوانی شەکربارت
دەمێکە عالەمی ئومیدەواری لوتف و ئیحسانە کە تۆ پێیان نیشاندەی دەفعەیێ ڕوخساری گوڵزارت
کە یارم هاتە باڵینم نەما ئازار و ناڵینم خودا لێکیان نەکا سابیر حەکیم و بەختی بیدارم
مەسیح ئاسا بە ئیمایێ هەزار ئەموات ئەکەی ئیحیا وەرە سەیریکە سابیر با نەبێ مەحروومی دیدارت


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).