نیگارا مایەیی عومر و ژیانم
Appearance
نیگارا مایەیی عومر و ژیانم | حەیاتم، زیندەگیم، ڕۆحی ڕەوانم |
نیشاتم، عوشرەتم، عەیشم، سروورم | بەهەشتم، کەعبەکەم، قیبلەم، ئیمانم |
ئومێدم، سەروەتم، بەختم، تورەققیم | هەسێرەی تالعم، تاجم، نیشاتم |
خەڵاتم، کەوکەبم، شیرینی بەختم | عەزیزم، دڵبەرم، حوورم، جینانم |
گوڵی گوڵزاری گشت بیر و هیواکەم | ویساڵت نەشئە بەخشی جاویدانم |
ئەگەر عاجز نەبی ئەیکەم ڕجایێ | قبووڵی کە بینایی چاوەکانم |
دەڵێن وا دووسوبەی جەژنە بە قوربان | لە بۆ قوربانی من بەستە مەیانم |
دەمێکە ئەم دوعایە ڕۆژ و شەومە | بوەتە تاعەت و ویردی زوبانم |
سەعاتێ بێ نیگارا مینە ئاسا | بە قوربانت بکەم ڕۆحی ڕەوانم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|