نیقۆتین
Appearance
بۆ چی ڕۆڵە تاڵ ئەکەی بەمژینی تنباکۆ دەمت | سست ئەگەی بەو دووکەڵە بونیادی شیرینی لەشت |
ماددەیێکی زەهری تیایە ناوی نیقۆتینە ئەو | دەتچرووسێنێتەوە، بێ فەڕ ئەکا ڕەنگی گەشت |
سیوو جەرگت پێ ئەکا ژاری، نەفس تەنگاوەیی | کۆکە وو سیل و سەراسی فرتە، کەم هێزی بەشت |
ترسنۆکی و گێژ و وێژی و شەونخوونیش بەرتەرف | ئاخری ڕۆژێک ئەبێ نامێنێ بیرو هیممەتت |
چاخی پیری کول ئەبێ لێو و چەناگەت خوار و خێچ | ڕۆژ و شەو سەرسم ئەدەی وەک بازی قوچاخی ڕەشت |
ئەو دراوەی وا تماکۆی پێ ئەسێنی بۆ سووتن | ڕۆژێ بۆ ئەو درهەمە گڕ ئەگرێ دوودی حەسرەتت |
گەر خەزینەتبێ مەکە مەیلی تماکۆ لاوی من | ئەو دراوەی وا بەوی دەی بیدە پێویستی گەلت |
ئامەدی کوردوستانە بۆیە دەیکێشم مەڵێ | بالەجێی ئەو ئابریشم پێک بێنێ پیاوی میللەتت |
قەیرە وو پیرت ئەسیری گەرچی گوێ نادەن بەمە | وەک کەلامی قودسییە لای ساوا و لاوی نەوڕەست |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|