نیشتمان
Appearance
| خۆشەویستیی نیشتمانت باعیسی ئیمانتە | چۆڵ و وێرانیی وڵاتت مووجیبی فەوتانتە |
| تۆزی ئەم خاکە عەزیزە، مەرهەمە و دەرمانتە | کەڵبەز و ئەشکەوتی کێوی، قەسرتە و ئەیوانتە |
| *** | |
| دۆتەیی شۆ خ و قەشەنگە، ڕێک و ڕەنگین وەک وەوی | ناوی ئەم شیرین و شۆخەو نیشتمانە هەم زەوی |
| لاوی نەوجاهم دەهەستە، بۆ چی سەرمەستی خەوی | هی تووە ئەم نازەنینە، چاوەکەم تۆش هی ئەوی |
| *** | |
| خۆش و دڵگیرە نموونەی جەننەتە کوردستان | بێشە وو شاخی بۆ میللەت، بۆتە باعیس فەخروشان |
| سەیری کەن لێی تێبگەن ئەم جێیە سینەمای جیهان | سەروەرانی گەل لە عیشقی خاکی وا هەڵواسران |
| *** | |
| سەر نەنێیە تەختی سینەی خاکی پاکی نیشتمان | خوا پەرستی کەی، نییە فەڕی لە بۆ دین و ئیمان |
| حیکمەتی سەجدەی ئەتۆ خۆشویستنی جێتە بزان | ڕەهبەری کوردم ئەکەم بۆت حیکمەتی دینت بەیان |
| *** | |
| گەش بە ئەی جێی شاهی میدیا، شاد و خوڕەم بەو بژی | جەرگی لاوانی گەلی کوردە لە میللییەت تەژی |
| شەربەتی وریایی وو ژیریی گەل و کۆمەڵ چەژی | باوەڕت بێ تا جیهان مابێ نەوەی کرمانج ئەژی |
| *** | |
| سەوز و ئاودار و گوڵستان و چەم و باغی وەتەن | حەقمە بۆ موڵکێکی وا حازر لە سەرمایە کەفەن |
| وا لە داخی کون کونە جەرگی ئەسیری وەک سەرەن | هەر دەڵێ قوربانتم، داکم وەتەن، بابم وەتەن |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|