نیشانەی زەلزەلەی مەحشەر سەعاتێکە لە دونیادا
Appearance
نیشانەی زەلزەلەی مەحشەر سەعاتێکە لە دونیادا | کە ئەو نازارە ڕووبەندی ڕووەو مەشریق لە ڕوو لادا |
ئەوی وا ئەهلی عیرفانە هەمیشە دەس بە قورئانا | دەڵێت ئەو شۆخە ڕۆژ و شەو سیا چارشێو بە سەردادا |
بە ئیمای نیم نیگای نازی بە سیحری چاوی غەممازی | وەها مەعلووم ئەکا نیازی لە گەڵ ئەرواحی شەیدادا |
بە پەیکانی موژەی تیری بە دوو ئەبرۆیی شمشێری | ئەبێ بیکا بە نێچیری هەر ئەووەڵ سەردەسی ڕادا |
کە چاوم کەوتە ناو چاوی دڵم کەوتە ئە تۆڕ داوی | غەرەز فەوتاو نرا ناوی وەکوو غەرقێ لە دنیادا |
لە لای ئەگریم ئەناڵێنم بە دەم ئێشۆ ئەناڵێنم | بە ڕوو بەرپێی ئەماڵێنم کە ڕووم تێکا چی ڕووی بادا |
وەکوو مەجنوون بە ڕووی زەردۆ مەکانم وا بە سەر هەردۆ | |
دەپلکێمۆ بە دەم دەردۆ لە کێو و شێو و سەحرادا | بە حەڵقەی پەلکی پێبەستم بە تایی زوڵفی سەییادا |
وەرە مینە دەخیل چارێ ئەگەر بێت و نەکەی کارێ | دەسووتێم هەر وەکوو پووشێ لە کوورەی ئاری حەددادا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|